زیندانییه‌کی سیاسیی کورد پاش ٥ ساڵ به‌ندکرانی له زیندانی ورمێ‌دا سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری مافی مرۆڤ له ئێران حەسەن فەرەجی، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ که ماوه‌ی پتر له ٥ ساڵە لە زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا به‌ند کراوه، له‌لایه‌ن بەرپرسانی زیندانەوە پێی راگەیەندراوە كە بە ئیعدام مەحكوم كراوەو دەبێ چاوەروانی هاتنەوەی حوكمەكەی بكا.
حەسەن فەرەجی ٥ ساڵ لەوه پێش له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە ده‌ستبه‌سه‌رو پاش ماوه‌یه‌ک به‌ندکرانی له زیندانی ئیتلاعاتی بۆکان‌و ورمێ به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره کرا.
ناوبراو تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی به حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماریی ئیسلامیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه که دوای تێپەربوونی ٥ ساڵ لە گیرانی حه‌سه‌ن فه‌رجی بنەماڵەكەی تەنیا سێ جار توانیویانە چاویان پێی بكەوێ .