ناوەندی “زانستپەروەری”ـی شاری شنۆ جارێکی دیکە لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتایی بە خولی فێرکاریی زمانی کوردی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی “زانستپەروەری”ـی شاری شنۆ بە بەشداریی زیاتر لە ١٥ کەس لە فێرخوازان، خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر دەستی هەر دوو مامۆستای زمانی کوردی، “فەرزانە عوقابی و عومەر محەممەدی” کردەوە و نزیکەی مانگێکی خایاند و لە کۆتاییدا بەو بۆنەوە ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە، تا ئێستا ناوەندی زانستپەروەری، چەند خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە شنۆ بۆ قۆناغەکانی منداڵان و مێرمنداڵان و گەورەساڵان لەسەر دەستی مامۆستایانی بەئەزموون بەڕێوە بردووە و سەدان کەسیان فێری زمانی کوردی کردووە و لە ناوچەی شنۆ بەردەوامن لە فێرکردنی زمانی کوردی بە فێرخوازان.