لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیم، ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە دانیشتووانی گوندی سەراوانی ڕەشت لە بەردەم دێهیاری گوندەکە، کرێکارانی شارەوانیی ڕۆبات کەریم لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە، کرێکارانی دەرکراوی شارەوانیی نەیشابوور لەبەردەم شۆرای ئیسلامی ئەو شارە، ماڵدزراوانی کۆمپانیای نگین خودڕەو، ڕامەک خودڕەو و هەروەها کۆمپانیای موفتاح ڕەهنەوەرد، لە ناڕەزایەتییگەلێکی جیادا لەبەردەم بینای دەزگای قەزایی ڕێژیم لە تاران بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کارمەندانی زانکۆی ئازادی مەشهەد لەبەردەم بینای ئەو زانکۆیە، کرێکارانی کۆمپانیای کاشی ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە، ڕاویژکارانی پاراستنی فەننی و پێداویستییەکانی خۆپاراستنی کرێکاران لەبەردەم بینای وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو.
لەلایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ کۆمەڵێک لە خاوەن ماشینەکانی شاری ڕوودبار، بەهۆی کەمیی نرخی کرێ ماشینەکانیانەوە دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.