سەرەڕای پێداگریی هێندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، کۆشکی سپی، هاوڕا لەگەڵ ئیسرائیل دەیهەوێ سپای پاسدارانی ڕێژیم لە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریستییەکاندا بمێنێتەوە.
ڕۆژنامەی “هائارتس” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: سەرەڕای پێداگری هێندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، کۆشکی سپی هاوڕا لەگەڵ ئیسرائیل، دەیهەوێ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریستییەکان بمێنێتەوە وهەروەها ئەو ڕۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا نووسی: ئیسرائیل لەماوەی حەوتووەکانی ڕابردوودا هەڵمەتێکی چڕی لە ئەمریکا بەدژی لاچوونی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریسییتەکان دەست پێکردووە و لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری دەوڵەتی جۆ بایدێن دەکا.
بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، گوشاری بەشێکی زۆر لە کارمەندان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە دەیانهەوێت سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکاندا بمێنێتەوە، دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە بڕیاری جۆ بایدێن لەسەر ئەو بابەتە گرینگە.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بەو ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە کە؛ تا ئەو کاتەی بەیاننامەیەکی ڕوون لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکرێتەوە، زۆر ئەستەمە بزانین بڕیاری کۆتایی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەسەر سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چی دەبێ.