وەزیری دەرەوەی ڕووسیە دەڵێ: ئۆکراین بووەتە سکۆیەک بۆ هێزی ” ناتۆ” و ڕووسیە سەرەڕای ئەوەی کە نیگەرانە لەو بابەتە، ئیزنی ئەو کارەش نادا.
لە کاتێکدا هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین گەیشتە پەنجا و پێنجەمین ڕۆژ، سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، بە ڕەخنەگرتن لە وڵاتی ئۆکراین وتی: ئۆکراین بووەتە سەکۆیەک بۆ هێزی ناتۆ کە موسکۆ لەو کارە نیگەرانە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، هێزی ناتۆ بە بەربڵاوبوون لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئورووپا تۆمەتبار دەکا و دەڵێ: ئەو بەربڵاوییەی هێزی ناتۆ هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنییەتی ڕووسیە و بەم زووانە فازێکی نوێ لە هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دەست پێ دەکا.
ناوبراو دەڵێ: هێزەکانی ئۆکراین لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ئازاری زۆربەی هاووڵاتییانی ڕووس و ئۆکراینیی وەفادار بە موسکۆیان داوە و دەبێ باجەکەی بدەن.