کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئارەش نووری” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی کڵاشی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی ” ئارەش نووری” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، دوای ئەوەی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی سەردەشت و پاوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠ کۆڵبەریش بریندار بوونە.