کاک عەلی سەلیمی، باوکی هاوڕێ هەردی سەلیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک عەلی سەلیمی، باوکی هاوڕێی پێشمەرگە هەردی سەلیمی، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۳۰ـی خاکەلێوەی ۱۴۰۱ـی هەتاوی، بە مەرگی ئاسایی لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەلی کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگەی متمانە و باوەڕی خەڵکی شاری سەقز و ناوچەی فەیزوڵابەگی بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی دڵە گەورەکەی بۆ ئازادیی کوردستان لێی دەدا.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بەبۆنەی کۆچیدوایی کاک “عەلی سەلیمی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان لە ناوچەی فەیزوڵابەگی و شاری سەقز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.