گوندەکانی ناوچەی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ لەلایەن دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندییەوە بەتەواوەتی لە پەراوێز خراون و هیچ پێداویستییەکی سەرەتاییشیان بۆ دابین ناکرێت.
پارێزگای ورمێ پارێزگایەکی فرەپێکهاتەیییە و دوو نەتەوەی سەرەکی لێی نیشتەجێیە، لە هەر ناوچەیەکی ئەو پارێزگایەشدا پێکهاتەیەک یان یەکێک لەو دوو نەتەوەیە نیشتەجێیە و لە بڕێک ناوچەشدا هەر دوو نەتەوەکە پێکەوە نیشتەجێن، ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی ئێران جیا لەوەی هیچ خزمەتێک بە پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە ناکات، زۆر جاریش هەوڵی دووبەرەکینانەوە و ئاژاوەگێڕی لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایەی داوە.
لەم چوارچێوەیەشدا ناوچەی “سیلوانا”ـی ورمێ یەکێک لەو ناوچە کوردستانیانەیە کە خەڵکەکەی بەردەوام بوونەتە قوربانیی ئەو سیاسەتە پیلانداڕێژراو و قڕێژەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە؛ گوندەکانی ناوچەی سیلوانا و بەتایبەت گوندی “لاجانی”، لە هەموو پێداویستییەکی سەرەتایی وەکوو بۆڕیی ئاوی خواردنەوە، تۆڕی ئینترنێت، ڕێگەبانێکی ڕێکوپێک، گاز بێبەشن و خەڵکی ئەو ناوچەیەش بەم هۆکارەوە بەرەو شآرەکانی دەوروبەر کۆچ دەکەن