كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریوان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی ئه‌م زانكۆیه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی موكریان، ده‌یان كه‌س له خوێندكارانی زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌م زانكۆیه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان داوایان له ناوبراو كردوه كه گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردن جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی لەو زانکۆیە هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له كۆمه‌ڵێك دەرسی گشتیی وه‌ك فارسیی گشتی‌و زمانی ئینگلیسی له زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان جێبه‌جێ كراوه.