“وەستا برایم ڕەحمانی”، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموكرات لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاكەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، وەستا برایم ڕەحمانی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموكراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
كاك وەستا برایم ڕەحمانی، لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر لەدایک بوو و لە ساڵی ١٣٥٢ ی هەتاوی تا ١٣٦٢ ئەندام و هەروەها دوای شۆڕشی گەلانی ئێران ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات بوو و لە میتینگی خەباتی ئاشكرای حیزبی دێموكراتدا، ڕۆڵێكی بەرچاوی گێڕاوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی “وەستا برایم ڕەحمانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەی مەهاباد دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.