جێگری سەرۆكی كومیسیۆنی قەزایی‌و حقووقیی مەجلیس ڕەخنەی لە بەرزبوونەوەی ئاستی زیندانییەكانی ئێران گرت.
حەمیدڕەزا تەباتەبایی له‌باره‌ی بارودۆخی پشتیوانی لە بنەماڵەی بەندكراوان گوتی، تا ئێستا هیچ گەڵاڵەیەكی جیددی بۆ پشتیوانی كردن لە بنەماڵەی بەندكراوان لە كۆمیسیۆنی قەزایی‌و حقووقی ئامادە نەكراوە، ئه‌وه له حاڵێک دایه که حەشیمەتی به‌ندکراوان لە ئێران زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەسە.
تەباتەبایی وێڕای ئاماژە بەوەی كە دەوڵەت بەتەنێ توانای پشتیوانیكردن‌و پێڕاگه‌یشتن به بنەماڵەی بەندكراوانی نییە، پشتڕاستی كردەوە كە بنەماڵەی بەندكراوان بە تایبەت ئێعدامییه‌کان‌و ئەم بنەماڵانەی بەندكراوەكانیان حوكمی درێژیان بۆ بڕاوەتەوە، زۆرترین زیانی کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌ر ده‌که‌وێ.
ناوبراو له درێژه‌دا دەڵێ دەبێ كارێك بۆ كەمكردنەوەی ڕێژه‌ی گرتنىو به‌ندکرانه‌کان له ئێران بكەین، بەڵام ئێران لە بواری دەسبەسەركردنەكان‌دا هیچ قانوون‌و چوارچێوەیەكی دیاری كراوی نییەو، لە وەها هەلومەرجێكدا ئەگەری که‌مکردنه‌وه له زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ئه‌سته‌مه.
ئەم نوێنەرەی مەجلیس گوتی له ئێستادا سەدی ٦٠ بەندكراوانی ئێران پێوەندییان بە مادەی هۆشبەرەوە هەیەو ئێعدامكردن‌و بڕینەوەی حوكمی درێژماوە تەنیا خه‌ساری بووه‌و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک په‌ره‌ی به زیانە كۆمەڵایەتییەكان داوه، له‌لایه‌کی دیکه‌ش قاچاخچییه‌کانیس پەنایان بۆ چەك بردوەو بە شێوەیەكی مەترسیدارتر ده‌رکه‌وتوون.