ڕۆژنامەی شەرق لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تەمەنی هەڵاتنی کچان لە ماڵەوە و تەمەنی لەشفرۆشی لەو وڵاتە بۆ خوار ١٨ ساڵ دابەزیوە.
بەپێی دواهەمین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرق کە سەبارەت بە خەسارناسیی هەڵاتنی کچان بڵاوی کردووەتەوە، نێونجی تەمەنی لەشفرۆشی کە پێشتر لەنێوانی ٢٠ ساڵ بۆ ٣٠ ساڵ بوو، بۆ ژێر ١٨ ساڵ دابەزیوە و تەنانەت منداڵانی تەمەن ١٣ ساڵیشی تێدایە.
لە ئێرانی پڕ لە سەروەت و سامانی ژێر دەسەڵاتی حاکمییەتی ئاخوندی، بەهۆی سیاسەتی گەندەڵ و بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی هەڵەی وڵات لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیم، ڕۆژ بە ڕۆژ هەڵاوسانی ئابووری زیاتر دەبێ و ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی دیاردەگەلێکی وەک گرانی، بێکاری، گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەرەکان، تەڵاق، لەشفرۆشی و هەڵاتنی کچانی کەم تەمەن لە ماڵەوە کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ناچار دەبن تووشی لەشفرۆشی و دەیان کاری نەشیاو ببنەوە.