کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سولەیمان ئیبراهیم زادە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە دوای گرتنی، بە ئەشکەنجە و دواتر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سولەیمان ئیبراهیمزادە” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە دوای گرتنی، بە ئەشکەنجە و دواتر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە سنووری گوندی بێتووش لە ناوچەی ئالانی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی سولەیمان ئیبڕاهیمزادە خەڵکی گوندی بنوخەڵەف سەر بە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت لەلایەن هێزە دژیگەلییەکانی پاسگای بێتووش ئێعدام کراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان ناوبراو لەلایەن هێزەکانی پاسگای بێتووش گیراوە و دوای یەک کاتژمێر، بێبەزەیانە دوو فیشکیان لە سەر و باسکی داوە، واتە ئێعدامیان کردووە.
شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندارە و کچێکی ٢ ساڵانەی هەیە و ئەوەش نموونەیەکی دیکە لە جینایەتەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی لە کوردستانە بەنیسبەت خەڵکی کاسبکار.