وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا نیگهرانیی خۆی سهبارهت به بەردەوامیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕی.
لە بەشێكی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە پاش هاتنەسەر كاری حەسەن ڕۆحانیش چالاکیی ڕاگەیەنەكان زۆر لە جاران بەرتەسكتر كراونەتەوە. ڕۆژنامەنووسان، وێبلاگنووسانو پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە بەردەوامی دەسبەسەر دەكرێن. ژنان مافو پوانی یەكسانیان وەك پیاوان نییەو هەروەها ڕووبەڕووی هەڵاواردن بوونەتەوە. لە لایەكی دیكەش هەڵاواردن له نێوان كەمینە نەتەوەییو مەزهەبییەكانیش بە شێوەیەكی بەرچاو ڕمێنی ههیه.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە درێژهی ئهم ڕاپۆرتەدا نووسیویهتی که ئێمە پشتیوانی لە درێژكردنەوەی مەئموورییەتی ئهحمهد شههید، ڕاپۆرتنێری تایبەتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئێران دەكەین.