بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “ماڵتا توودەی”، تورکیە بووەتە ناوەندی قاچاخی ماددەی هۆشبەر بۆ ئورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەست بەسەر ٨٠٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری کۆکایین لە کەشتییەکدا لە کولەمبیا بەرەو تورکیە، داگیرا.
پێشتریش بەڕێوەبەری گرووپێكی مافیایی تورکیە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیەی بە قاچاخ و هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر لەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە تۆمەتبار کردبوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگارەبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە گومرکی ماڵت، لەنێوان ١٢٠٠ سەندووق میوە ئەو٨٠٠ کیلۆ ماددە هۆشبەرەی دۆزیوەتەوە کە لە ٢٦ سەندووقی میوەدا جێسازی کرابوون کە بەهاکەی ١١٧ میلیۆن دۆلار بووە.
شایانی باسە کە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەی ماڵتا توودەی تووڕەیی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیەی لێکەوتەوە و بەپێێ ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە پاش ئاشکراکردن و بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بەرپرسانی پارتی “داد و گەشەپێدان” داوایان لە شۆرای باڵای ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی تورکیە کرد کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ماڵتا توودەی فیلتەر بکرێ.