عەباس پاپی زادە، نوێنەری مەجلیسی ئێران گوتی بەپێی ئامارەكان سەدی ٦٠ی یەكەكانی بەرهەمهێنان لە ئێران یان به ته‌واوی داخراون‌و یان به نیوەداخراوی دریژه به کار ده‌ده‌ن.
پاپی زادە، ڕۆژی ڕابردوو بە هەواڵدەریی حكومەتیی تەسنیمی ڕاگەیاند كە بە هۆی وەها بارودۆخێك، دەوڵەت‌و مەجلیس دەبێ بە هاوكاریی یەكدی پشتیوانی لە بەرهەمهێنان‌و پیشەسازی بكەن.
ئەم نوێنەری مەجلیس هەروەها دەڵێ چه‌ندی‌و چۆنیی پێكهێنانی هه‌لی کار‌و بەرهەمهێنان لە ئێران ناته‌بایه لەگەڵ پێویستییەكانی كۆمەڵگە هەیەو ئه‌وه‌ش ناڕەزایەتیی خەڵكی لێکه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی کاریگه‌ریی گه‌مارۆ جیهانییه‌کان یەكەكانی بەرهەمهێنان‌و پیشەسازی لە ئێران داخران‌و كرێكارەكانیشیان بێكار بوون.