هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر، گۆرانێبێژی ده‌نگخۆش و ژه‌نیاری ئامێری کلارینێت و موزیکزانی ناوداری کوردستان, مامۆستا “قادر سه‌یاحی” شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ۱٤۰۱ی هەتاوی، له ته‌مه‌نی ٧۹ ساڵیدا به‌هۆێ جهڵتەوە له شاری خۆی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا قادر سەیاحی ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بوو، له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه ده‌ستی به کاری هونه‌ری له بواری موزیک‌دا کردووه و له ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوی به هاوکاری ژه‌نیاره‌کانی ئورکێستڕای موزیکی مه‌هاباد کۆمه‌ڵێک له هه‌ره‌باشترین گۆرانی و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی تۆمار کرد که ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان بۆ هه‌میشه لە مێژووی هونه‌ری موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی‌دا به دره‌وشاوه‌یی هێشتووەته‌وه.
شایانی باسە کە مامۆستا قادر سه‌یاحی خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی جوانی هونەرییه، له‌وانه؛ قسه‌ی عیشق، مه‌ستی ئه‌وین، یادم که، تۆی نازه‌نینم، گوڵی مه‌هابادی، خۆشم ده‌وێ و … هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ساڵانی چالاکیی هونه‌ریی خۆیدا له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی گۆڤاری “سروه” چه‌ندین کۆنسێرتی له شاره‌کانی کوردستان ساز کرد.