ڕووسیە هەڕەشەی لە هێزەکانی ئۆکراین کردووە کە یان دەبێ خۆیان ڕادەست بکەن یان دەمرن، بەڵام هێزەکانی ئۆکراین خۆیان ڕادەست نەکردووە و بەردەوامن لە بەرگریکردن.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، زێلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین وتی: ڕووسیە بەتەواوی شاری “ماریۆپۆل”ـی گەمارۆ داوە و خەریکە وێرانی دەکا؛ دۆخی ئەو شارە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕووسیە لە دۆخێکی نامرۆڤانە و خراپترین حاڵەتدایە، بەڵام هێزە سەربازییەکانی ئۆکراین هیچکات کۆڵ نادەن و بڕیاریان داوە تا دوا دڵۆپی خوێنیان لەپێناو وڵاتەکەیاندا بەرگری بکەن.
زێلێنسکی وتیشی: هێزەکانی ئۆکراین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، ئامادە نین ناوچەی ڕۆژاوای وڵاتەکەیان ڕادەستی ڕووسیە بکەن و ئەرتەشی ئۆکراین بە تەواوی ئامادەیە لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیە لە ناوچەی “دۆنباس” شەڕ بکا، هەر لەو بارەوە دێنیس شێمیهال، سەرۆکوەزیرانی ئۆکراین وتی: ڕووسیە بە تەواوی شاری ماریۆپۆلی وێران کردووە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هێزەکانی ئۆکراین بۆ بەرگری لەو شارە تا کۆتایی شەڕ دەکەن و هیچکات خۆیان ڕادەستی ڕووسیە ناکەن.