لە سنووری نەوسوود زیاتر لە ١٢ کۆڵبەر لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و برێندار دەکرێن.
شەوی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە زیاتر لە ١٢ کۆڵبەر لەلایەن هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامی ئەو دەسڕێژییە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ساسان خانی” و “حەبیب” بە سەختی بریندار دەکرێن و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
جێی ئاماژەیە کە لە دە ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ڕێژیم زیاتر لە ٤٠ کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کردووە کە برینی ٢٦ کەسیان قووڵ بووە و پێویستیان بە چارەسەریی پزیشکی بووە.