ئێستفان دی مێستۆرا، نێردراوی تایبەتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریە دەڵێ كۆی گشتیی كوژراوانی شەڕی نێوخۆیی سووریە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا نزیك بە٤٠٠ هەزار كەسه.
ناوبراو هەروەها دەڵێ ئەم ڕەقەمە مەزندەی خۆیهتیو ئاماری ڕەسمیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان نییە. ئاماری ڕەسمیی ساڵی ٢٠١٤ ی زایینی ٢٥٠ هەزار كەس بووە كە ئێستا دوو ساڵی بەسەردا ڕۆیشتووەو ئەم ڕەقەمەش زیادی کردوه.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێستا بەدواداچوون بۆ ئاماری كوژراوانی شەڕی نێوخۆی سووریەدا ناكا، لەبەر ئەوە كە هەموو ناوچەكانی سووریەی لەبەردەستدا نییەو لە لایەكی دیكەشەوە تاوتوێكردنی ئامارەكان لە لایەن هێزە چەكدارەكانی دژبەر و دەوڵەتی سووریە بۆ ئەم ڕێكخراوە زۆر دژوارە.
جێی بیرهێنانهوهیه که ئەمە یەكەم جارە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا كاربەدەستێكی ڕەسمی ئاماری كوژراوانی شەڕی نێوخۆی سووریە بڵاودەكاتەوە. پێشتر لە ساڵی 93 كۆمیسێری باڵای مافەكانی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندبوو كە ژمارهی كوژراوانی ئەم شەڕە لە سنووری ٢٠٠٠هەزار كەس تێپەڕیوە.