عەلیڕەزا مەحجوب، سكرتێری گشتیی “ماڵی کرێکار”و نوێنەری مەجلیس دەڵێ ڕێپێوانیی ڕۆژی كرێكار پێویستیی بە وەرگرتنی مۆڵەت نییەو ئەمساڵ بێ گومان بەڕێەوە دەچێ.
مەحجوب هەروەها دەڵێ، ڕۆژی كرێكار لەم ڕۆژانەیە كە لە ساڵی٦٥ لە لایەن شورای تەبلیغاتی دەوڵەتهوه وەك ڕۆژانی بەڕێەوەچوونی ڕێپێوان پەسند كراوەو لە چوارچێوەی قانوون دایەو پێویست ناكا كرێكاران بۆ ڕێپێوان لهم ڕۆژهدا مۆڵەت وەربگرن.
قسهکانی ناوبراو له حاڵێک دایه که لە سەردەمی سهرکۆماریی مەحمود ئەحمەدینژاد دا ئیزنی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ڕۆژی كرێكار به کهس نەدەدراو لە ساڵی یەكەمی سهرکۆماریی حەسەن ڕۆحانیشدا هەڵسوكەوتی خراپ لەگەڵ كۆبوونەوەی كرێكاران لە بەردەم وەزارەتی كار كرا.
بەڵام ساڵی ڕابردوو پاش ماوەیەكی زۆرو دەسبەسەركرانی چالاكانی كرێكاریی سەربەخۆ، دەوڵەت ئیزنی بە “ماڵی کرێکار” دەدا كە دهتوانێ ڕێپێوانێک ڕێك بخا.
جێی باسه که حكومەتی ئێران ئیزن بە سەندیكاو یەكیەتییەكانی كرێكاری نادا كە بە شێوەی ئازاد ڕێپێوان بەڕێوە بەرنو ئەگەرچی خانەی كارگەر وەك یەكیەتییهکی كرێكاریی نادەوڵەتی ناوی دهبرێ، بهڵام بەكردەوە لە دەوڵەت جیا نییە.
عەلیڕەزا محجوب كە زیاتر لە 2 دەیەیە سكرتێی گشتیی “خانەی كارگەر” بووە، گوتبووی كرێكاران دەیانەوێ لە ڕۆژی ١١ی بانەمەڕدا بۆ بەدواداچوونی داواكارییە سێنفییەكانیان ڕێپێوان بكەن.