وەزارەتی دارایی ئاڵمان زیاتر لە یەک میلیارد یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئۆکراین تەرخان کردووە.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت نووسی ئاڵمان بوودجەی سەندووقی پشتیوانی سەربازیی لە وڵاتانی دەرەوەی بۆ دوو میلیارد یۆرۆ بەرز کردەوە. “کریستین لیندنێر” وەزیری دارایی ئاڵمان لە لاپەڕەی تویتێردا نووسی بەشێكی بەرچاو لەو پارەیە بۆ کڕینی چەکوچۆڵ و کەرەستەی سەربازی وەک هاوکاری بۆ وڵاتی ئۆکراین تەرخان دەکرێ.
ناوبراو وتی ئەو سەندووقە ساڵی ڕابردوو تەنیا ٢٢٥ میلیۆن یۆرۆی بوودجەی بووە و ئەمساڵ ئەو بوودجەیە بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ ئۆکراین ٩ هێندە زیادی کردووە و “ئۆلاف شۆلتس” ڕاوێژکاری ئاڵمان، ئەو داواکارییەی قەبووڵ کردووە.
جێی ئاماژەیە کە هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین بوو بەهۆی ئەوەی کە ئاڵمان سیاسەتی سەربازیی خۆی وەلا بنێ و بوودجەی سەربازیی خۆی بە جۆرێک بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراین تەرخان بکا کە لە کاتی کۆتاییی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە تا ئێستا بێوێنە بووە.