باڵوێزی ئۆکراین لە تاران ڕوو بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وتی: لە کاتی ئەم ئاڵۆزی و شەڕەدا دەسەڵاتدارانی تاران هیچ پشتیوانییەکان لە ئۆکراین نەکردووە.
سێرگێی بۆردیلیاک، باڵوێزی وڵاتی ئۆکراین لە تاران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئاسیا” بە ئاماژە بە پشتیوانینەکردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئۆکراین وتی: “لەم کاتەدا کە وڵاتەکەمان بە دۆخێکی نالەباردا تێدەپەڕێ، کۆماری ئیسلامی هیچ پشتیوانییەکی لێ نەکردین و بەڵکوو لایەنگری وڵاتی هێرشبەریش بووە و دوای شەڕ، ئۆکراین لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەپرسێتەوە کە کاتێک پێویستمان پێتان بوو لە کوێ بوون؟”
بۆردیلیاک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “کۆمەڵگەی گشتیی ئێران پشتیوانیان لە ئۆکراین کردووە، بەڵام هیچ پشتیوانییەکمان لەلایەن دەوڵەتەوە نەبینیوە و هەتا چەند جارێکیش بینیومانە وەرزشوان و خەڵکی دیکە لەسەر ئەوەی پشتیوانییان لە ئۆکراین کردووە، سزا دراون و وڵاتی ئۆکراینیش بەدڵنیاییەوە دوای شەڕ و لە کاتی ئارامیدا ئەوانەی لە بیر دەمێنێ و ئەو کات بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەڵێ لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەلکاندا لە کوێ بوون؟”