لە شاری داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکی ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو و لەو چالاکەییەدا زیاتر لە ٢٠٠ نەمام چێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی “سەوڵی سەوزی داڵاهۆ”، لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە شاخەکانی دەوروبەری شاری داڵاهۆی سەر پارێزگای کرماشان، چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو و لەو چالاکییەدا خەڵکی ژینگەدۆستی ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە زیاتر لە ٢٠٠ بن نەمامی بادامیان چاندووە.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئاخوندی لە درێژەی پیلانە داگیرکارانەکانیدا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ژینگەی ناوچەکانی کوردستان و کاولکاریی کوردستانی کردووەتە ڕەوتێک و بۆ ئەم مەبەستەش مۆرە و بەکرێگیراوی تایبەتی دیاری کردووە و هەر لەم چوارچێوەیەدا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا مۆرە و بەکرێگیروانی ڕێژیم لە گوندی “گێڵی کەران”ی سەر بە شاری مەریوان، داری دارستانەکانی ئەو گوندەیان بڕیوەتەوە و زیانێکی زۆریان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.