بەڕێوەبەری شیركەتی دامەزراندن و پەرە پێدانی ژێرخانەكانی گواستنەوەی ئێران لە پارێزگای ورمێ دەڵێ: كۆتاییهێنانبه پرۆژەی میللیی ئاسنەڕێی ورمێ ـ مەراغە پێویستیی بە ٩٥ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەن بوودجە هەیە.
بەخشعەلی ئاقالار وێڕای ئاماژە بە وەی كە ئەم پڕۆژەیە تا ئێستاش بەهۆی كەمیی بوودجەو ئیعتیبار بە ئەنجام نەگەیشتووە گوتی: لە سەرەتاوه تا ئێستا ١٥ میلیارد تمەن بۆ پڕۆژەی میلییی لێدانی ئاسنەرێی ورمێ ـ مەراغە تەرخان كراوە، بەڵام بۆ تهواوکردنی ئەم پڕۆژەیە بڕی ٩٥ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەنی دیكەش بودجه پێویستە.
قسەكانی ئەم كاربەدەستەی پارێزگای ورمێ لە حاڵێك دایە كە لە بوودجەی ساڵی ٩٥یشدا ئیعتیبارێكی ئەوتۆ بۆ ئەم مەبەستە وەبەرچاو نەگیراوە، بەم جۆرە ئەو پڕۆژەیە كە بە پرۆژەیهکی میللی ناو دهبرێ، دەبێ هەروا چاوەڕوان بێ كە ئاخۆ لە بوودجەی ساڵانی داهاتووی دەوڵەتدا هیچی بەردەكەوێ یان نا.