ئەندامێکی بەوەفای حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٤٠١ی هەتاوی، “حاجی یۆنسی ئیبراهیمی” ناسراو بە “خاڵە یۆنس”، خەڵکی گوندی سەراو لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشەخانەکانی شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی یونس ئەندامێکی هەڵسووڕ و چالاکی حیزبی دێموکرات بووە و هەر ئەرکێکی کە پێی ئەسپێردرابێ بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە ڕایپەڕاندووە و بەردەوام لە ناوچەکە لە خزمەتی هێزی پێشمەرگە دابووە و جێگەی متمانە و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکەش بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری خاڵە یۆنس و خەڵکی نیشتمانپەروەری گوندی سەراو و ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.