لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵات سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی رێژیم، ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری لەبەردەم بینای ئوستانداری ئەو پارێزگایە، کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی بێهبەهان لە شوێنی کارەکەیان، هێندێک لە هاووڵاتییانی بێکار لەبەردەم کۆمپانیای پێترۆشیمیی ئەلوەند لە بەندەر ماهشەهر و هەروەها کۆمەڵێک لە جوتیارانی ئیسفەهان لەبەردەم فەرمانداری ئەوە شارە بەڕێوە چوو.
ناڕازییان هەروەها بەهەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە جێبەجێ نەکرێ، دڕێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.