ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتی گواستنەوەی هێزەکانی ڕووسیە بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین، میلیشیا چەکدارەکانی لە ناوچەکانی سووریە بە تایبەتی لە باشووری پارێزگای حەما جێگیر کردووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە گواستنەوەی هێزەکانی ڕووسیە بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین، هێزێکی زۆری سپای قودسی ڕەوانەی سووریە کردووە و ئێستا بنکەی تیپی ٤٧ی سووریە لە”جەبەل مەعرەین” لە باشووری پارێزگای حەما بووەتە بنکەیەک بۆ نیشتەجێبوونی هێزەکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو بنکەیە و فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما، بەرپرسی چاوەدێری و هاوئاهەنگیی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای “حەما”یە.
چاوەدێری مافی مڕۆڤی سووریە لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە؛ بنکەی تیپی ٤٧ی سووریە بووەتە ناوەندێک بۆ ڕاکێشان و بارهێنانی میلیشیاکانی سەر بە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران و لەم ڕۆژانەدا چەکوچۆڵ و هێزێکی زۆری سپای تێرۆریستی قودس لەو بنکەیە جێگیر کراون.