ڕۆژنامەی کەیهان : دەبێ ڕێژیمی ئێران گەرووی هۆمۆزر بەڕووی کەشتییەکانی کورەی باشووردا دابخا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی “کەیهان”ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ڕاستەوخۆ عەلی خامنەیی سەرپەرەستی دەکا، نووسیویەتی؛ ڕێژیمی ئێران دەبێ گەرووی هۆرمۆز بەڕووی کەشتییە بازەرگانیی و نەوتهەڵگرەکانی کورەی باشووری دابخەین و ئەگەر لە کورەی باشووریشەوە بێن بە گەرووی هۆرمۆزدا تێپەڕ بن ڕێگریی دەکەین و ناهێڵێن، لەبەر ئەوەی کە ٧میلیارد دۆلار بە ئێمە قەرزدارن و بۆیە تا ئەو پارەیە نەگەڕێننەوە ئیزن نادەین هیچ هاتووچۆیەک لە گەرووی هۆرمۆزدا بکەن.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەی دواییدا بە دزینی کەشتییەکانی وڵاتانی دیکە و بەتاڵکردنی بارەکانیان لە گەرووی هۆرمۆز دەیهەوێ گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە بە جۆرێک قەرەبوو بکاتەوە وئەو ڕێژیمە لە ،ماوەی تەمەنی خۆیدا بەردەوام لە زەوین و ئاسمان و لە ئاوەکانیشدا کێشە و سەرئێشە بووە بۆ جیهان.