ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ناوکیی: ئێران لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز سانتریفیوژی نوێ بەرهەمدێنێ.
ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی ڕایگەیاند، ئیران ناوەندێکی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژی نوێی دامەزاندووە.
ڕۆیتێرز دەڵێ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ناوکیی بەبێ دەستپێڕاگەیشتن بە دیمەنە تۆمارکراوەکان لە دامەزراوە ناوکییەکەی ئێران ناتوانێ پشتڕاستی بکاتەوە لەو ناوەندی نوێدا بە بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ کراوە یا نا.
ڕاگرتنی چالاکییە ناوکییەکانی ئێران و سنووردارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران بەشیکە لە داوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ڕێکەوتنی کاراکردنەوەی بەرجام.
جێی ئاماژەیە کە ساڵی رابردوو دامەزراوەی سانتریفیوژی ئێران، لە شاری کەرەج کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرپرسانی ئێرانی ئیسرائیلیان بە هێرش کردن بۆ سەر ئەو دامەزراوەیە تۆمەتبار کرد.