بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی مێهدی ساڵحی خەڵکی یەزدانشاری ئیسفەهان و لە کوردە بەختیارییەکان لە زیندانی ئیسفەهان لە لایەن هێزەکانی رێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کرا و گیانی لە دەس دا.
رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی مێهدی ساڵحی خەڵکی یەزدانشاری ئیسفەهان و لە کوردە بەختیارییەکانی ئەو ناوچە کە لە خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری سالی ٩٦ دەسبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئەم شارە بە ئەشکەنجە و لێدانی دەزی ئەنقەست گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی بنەماڵەی ناوبراو، ئەم هاوڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ دەسبەسەر کرا بوو و لەم ماوەدا مافی هاتنە دەر لە زیندان و چاوپێکەوتنی بنەماڵەشیان پێ نەدابوو.