لە دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران دژ بە رێژیمی ئێران بەرێوە چوو.
لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو وەک: مانگرتنی بازاڕیانی تەڕەباری یەزد،
مانگرتنی کرێکارانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئادیس کەنگانی عسەلەوییە،
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی تراکتورسازی تەورێز، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی جووتیارانی ڕۆژهەڵاتی ئیسفەهان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی مەلاشیەی ئەهواز دژ بە بڕینی ئاوی خواردنەوەیان لەلایەن رێژیمەوە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی بێهبەهان بە هۆی نەدانی چەند مانگ مووچەیان .