لە تێکهەڵچوونی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و خەڵکی فەلەستین لە مزگەوتی “ئەقسا”ـی ئەو وڵاتە، لانیکەم ١٥٢کەس بریندار بوون.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دەورووبەری مزگەوتی “ئەقسا”ـی شاری “ئۆرشەلیم”، تێکهەڵچوون و ئاڵۆزیی لە نێوان پۆلیسی دژە شۆڕشی ئیسرائیل و خەڵکی فەلەستین ڕوویداوە و بەوهۆیەوە ١٥٢کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە بە گولەی پەلاستیکی، تەقەمەنییە دەنگییەکان و باتۆمی هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل بریندار بوونە و گرژی و ئاڵۆزییەکان پەرەی سەندووە و کاردانەوەی هێندێک لە وڵاتانی ئیسلامیشی لێکەوتەوە.
شایانی باسە کە هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا تێکهەڵچوونەکان لە نێوان خەڵکی فەلەستین و پۆلیسی ئیسرائیل زیاتردەبێ،