سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا: ڕێککەوتنی ناوکیی بە میلیارد دۆلار پارە دەخاتە خزمەت ڕێژیمی ئێرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “فاکسنیوز” سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕوو بە جۆ بایدێن سەرۆکۆماری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ خرابتر دەبێ و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە سەدان میلیارد دۆلار پارە بکەوێتە دەست ڕێژیمی ئێران و بەوەش ئەو ڕێژیمە لە پشتیوانیی ماڵی و چەکوچۆڵیی خۆی بۆ گرووپ و میلیشیا تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە بەردەوام بێ و ئەگەر ئەمریکا ئەو ڕێککەوتنە ئەنجام بدا هەنگاوێکی گەمژانەیە و دەبێتە ڕێککەوتنێک کە ڕێگا بۆ دەسپێراگەیشتنی خێراتری ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی و بەردەوامبوونی ئەو ڕێژیمە لە نانەوەی شەر و ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە سەرۆککۆمار دەبێ ئەو بڕیارە وەک پەیماننامە بۆ کۆنگرەی ئەمریکا بنێرێ تا لەوێ پەسند بکرێ.