له کۆمه‌ڵێک شوێن‌و ناوچه‌ی کوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زه‌وی چالاکیی ژینگه‌پارێزی کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد گرووپی شاخەوانی سامڕەندی نەغەدە لە گەڵووی سەرشاخان بە بۆنەی رۆژی جیهانی زه‌ویی پاک چالاکیی پاک‌و خاوێنیی سروشتیان کردوه.
له خه‌لیفانی مه‌هابادیش به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی ژیانه‌وه‌ی سروشت‌و هه‌یئه‌ته وه‌رزشییه‌کانی ئه‌و شاره‌دێیه چالاکیی ژینگه‌پارێزی کراوه. له بانه له داوێنی سوورکێو و له نه‌غه‌ده‌ش له داوێنی کێوی سوڵتان یاقووب هه‌ڵمه‌تی پاک‌و خاوێنیی سروشت‌و نه‌مان چاندن به‌ڕێوه چووه.
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزانی سەقزیش بە دروشمی “زەوی لانکەی ژیانه، پێکەوە خاوێن ڕایبگرین”؛ چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزییان لە پارکی مەولەوهی کورد به‌ڕێوه برد.