وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نیسبەت ئەو ئەو ڕاپۆرت و دەنگۆیانەی کە باس لە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ڕێژیمی ئێران دەکەن، رایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.
ڕۆژی هەینی٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وڵامی پرسیارێک لەسەر ئەوەیکە زانیاری نوێ لەسەر دانوستانەکانی بەرجام چییە؟ وتی: تەواوی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەکوو خۆی بەردەوامە و هیچیان کەم یان لە نەبردراون و گەمارۆکان بەدژی تاران هەروا بەردەوامن، مەگەر ئەوەیکە لەسەر ڕیککەوتنی بەرجام بگەین بە ئاکامێکی باش و ئەو ئاکامەش لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانان و جیهان بە گشتیی بێ.
پرایس، بە ئاماژە بە زانیاریی هەڵەی زۆر لە دانوستانەکانی ناوکیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو زانیارییەی کە لەسەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو بۆتەوە بە تەواوی هەڵە و هیچ وڵاتێکی دنیا پارەی ڕێژیمی ئێرانی ئازاد نەکردووە و بڕیاریش نییە پارە بلۆککراوەکانی تاران ئازاد بکرێن و گەمارۆکانیش بەدژی ڕێژیم تا ئێستا بەردەوامن.