هونه‌رمه‌ندێکی په‌یکه‌ره‌سازی خه‌ڵکی شاری پاوه به‌هۆی خۆبواردنی به‌رپرسانی شاری بانه له دابینکردنی شوێنێکی شیاو بۆ دانانی په‌یکه‌ره‌ی مامۆستا قانع، په‌یکه‌ره‌ی مامۆستا قانعی له‌گه‌ڵ نه‌مامێک له خاکی ئه‌و شاره‌دا ناشت.
به‌شیر ناسری له‌و پێوه‌ندییه‌دا به میدیاکانی راگه‌یاند که دوو ساڵ زیاده په‌یکه‌ره‌ی “مامۆستا قانع”م دروست کردوه‌و ده‌مه‌ویست له‌سه‌ر حیسابی خۆم وه‌ک دیارییه‌ک پێشکێش به هاونیشتمانه‌کانی خۆم له شاری مه‌ریوانی بکه‌م، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و شاره شوێنێکی شیاوی دانانی ئه‌و په‌یکه‌ره‌یان ده‌ستنیشان نه‌کرد.
ئه‌و ده‌ڵێ شاری مه‌ریوان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو ده‌ست‌و په‌نجه‌ڕه‌نگین به‌ڵام هیچ جوانکارییه‌ک له شاره‌که‌دا نه‌کراوه‌و بوونی زۆر په‌یکه‌ره‌ی نه‌شیاو و هه‌روه‌ها شێوه‌کاریی لاواز‌و ناشیرین به ڕوخساری دیواره‌کان دیمه‌نی زۆر ناشیرینی به‌و شاره به‌خشیوه، که دیاره ئه‌وه بۆ پشتگوێخرانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره‌و پرس‌و ڕاوێژ پێنه‌کردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند به‌شیر ناسری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ شوێنێکی شیاوی مامۆستا قانع‌م له مه‌ریوان‌دا نه‌دۆزییه‌وه، به‌رپرسانی شاریش هاوکارییان به‌کردم که له شوێنێکی تایبه‌ت‌دا په‌یکه‌ره‌که دابنێین، هه‌ر بۆیه ناچار بووم په‌یکه‌ره‌که له‌گه‌ڵ نه‌مانێک به خاکی مه‌ریوان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی پێشکێش بکه‌م‌و بیان‌نێژم.
به‌شیر ناسری له دایکبووی شاری پاوه‌یه‌و خوێندنی هونه‌ری له زانکۆی تاران ته‌واو کردوه. ئه‌و له مێژساڵه به هونه‌ری په‌یکه‌ره‌سازی‌و شێوه‌کارییه‌وه سه‌رقاڵه‌و به‌شێک له کاره‌کانی بریتین له: په‌یکه‌ره‌ی مه‌له‌ویی کورد له مه‌یدانی مه‌وله‌ویی پاوه، په‌یکه‌ره‌ی میزا عه‌بدولقادر پاوه‌یی له شاری پاوه، په‌یکه‌ره‌ی خۆڕاگریی ژنانی کۆبانی، په‌یکه‌ره‌ی خاڵۆ حه‌سێنی کێوکه‌ن، په‌یکه‌ره‌ی هونه‌رمه‌ندان‌و مامۆستایانی کورد مه‌زهه‌ر خالقی، هه‌ژار، پیره‌مێرد، شه‌هرام نازری‌و میرزا شه‌فیع پاوه‌یی.