لە ڕێکەوتی ۲٤ی خاکەلێوەی ۱٤۰١ی هەتاوی، لەلایەن کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و وەرزشوانانی هەر دوو لایەنی حیزب، ڕێز لە کار و چالاکیی وەرزشوانان و گرووپی هونەری گیرا.
لەم پێوەندییەدا بەڕێز کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبیدێموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و لە باسەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی وەرزش و گرینگی وەرزەش لە بارودۆخە جیاوازەکاندا کرد، بۆ نموونە یارییەکانی ئولەمپیک و چۆنیەتی دامەزرانی کە بووەتە هۆی لێک نزیکبوونەوە و پێکەوە کارکردن و تەعامولی دەوڵەتان و جەختی لەوە کردەوە کە وەرزش کردن جیا لەوەی لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات، دەروون و ڕەوانی مرۆڤەکانیش دەتوانێ پەروەرده بکات و لایەنی دەروەستی و ئەخلاقیی وەرزشکار لەنێو کۆمەڵگەدا کاریگەریی هەیە؛ لەوەشدا بۆ نموونە باسی لە وریا غفووری یاریزانی یانەی ئیستقلال کرد کە بە هەڵوێستەکانی لەنێو نەتەوەی خۆی و نەتەوەکانی دیکەی ئێراندا بووەتە خاوەن ڕێز و جێی متمانە. هەروەها وەک نموونە باسی لە گرووپە جیاوازەکانی شاخەوانی کرد کە پەیامی گرینگی یەکڕیزی و تەباییان پێیە بۆ خەڵکی کورد و لە کۆتایشدا دەستخۆشی له هەموو وەرزشوانانی پێشمەرگە و لاو کرد و دەستخۆشی لەلایەنی دیکە دێموکرات کرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕکابەڕییە وەرزشییەکان و هیوای خواست کار زیاتر و باشتر پێکەوە بکرێت.