سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی محەممەد سدیق عەزیزی ، ناوبراو هێشتا لەگرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
محەممەد سدیق عەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئەرتەش لە بنکەی سەربازی قووچەکی تاران دەستبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی شنۆ چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیە گوازرایەوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
شایانی باسە کە ماوەی دوو مانگە هیچ زانییارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.