٤٦ ژێنرالی خانەنشینکراوی ئەمریکایی داوا لە جۆ بایدێن دەکەن کە بەرجام نەبووژێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “فاکسنیوز” ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ١٤٠١ی هەتاوی، ٤٦ ژێنرال و دەریاوانی خانەنشینکراوی ئەمریکایی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا ڕوو بە جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، دژایەتی خۆیان لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدێن، بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ناسراو بە بەرجام دەربڕی و داوایان لە ناوبراو کرد کە واز لە بووژانەوەی ئەو ڕێککەوتنە خراپە بهێنێ.
نووسەرانی ئەو نامەیە لە درێژەی نامەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد کە بووژانەوەی بەرجام ئەو هەلە بۆ گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان دەڕەخسێنی کە چەکی ناوکیی خۆی لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بکاتەوە.