دادگەی باڵای تورکیە ناوی چوار حیزبی کوردستانی لەبەر ئەوەی کە پاشگری کوردستانیان پێوەیە، لەنێو لیستی حیزبە یاسایییەکانی ئەو وڵاتەدا دەرهێنا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، دادگای باڵای وڵاتی تورکیە، لیستێکی نوێی حیزب و لایەنە سیاسییە یاسایییەکانی تورکیەی بڵاوکردەوە و ناوی چوار حیزبی باکووری کوردستان بە هۆکاری ئەوەی پاشگری کوردستان بە ناوەکانیانەوەیە لە لیستەکەدا سڕیوەتەوە.
ئەو حیزبە کوردستانییانەی باکووری کوردستان چەندین ساڵە مۆڵەتی چالاکیی سیاسیی ئازاد و یاسایییان پێدراوە و لە کوردستاندا خاوەن پێگەی تایبەت بە خۆیانن، بەڵام هەنووکە تورکیە بە هۆکاری پاشگری کوردستانەوە ئەو حیزبانەی لە لیستی یاساییی ئەو وڵاتەدا سڕیوەتەوە.