وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: بە هاوکاریی هاوپەیمان و هاوەبەشەکانمان لە هەموو ڕوویەکەوە هەوڵ دەدەین کە ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران ببینەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بەوەیکە زۆرترین گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی سپای تێرۆریستی پاسدارانە، وتی: ئەمریکا سوورە لەسەر بەڵینەکانی خۆی کە بە هاوکاریی هاوپەیمانان لە هەموو ڕوویەکەەوە هەوڵ دەدەین ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ببینەوە و نابێ ڕێگە بدەین کە کۆماری ئیسلامیی لە ڕێگەی هێزە تێرۆریستەکانییەوە کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی لە ناوچەکە و جیهاندا ئەنجام بدا.
نێد پرایس ئەوەشی ئاشکرا کرد کە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی سەرقاڵی ئەوەن کە بە هاوبەشی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان تۆکمە دەکەن بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ڕێژیمی ئێران و ڕووبەڕووبوونەوە و وڵامدانەوەیەکی توند بە کۆماری ئیسلامی، وێڕای ئەوەیکە کە هەندێک بۆچوون هەیە لە بارەی سیاسەتی ئەمریکاوە بە نیسبەت تاران بەڵام لەو بارەوەیە کە سپای پاسداران ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا ئەو بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێ و بە توندی وڵام دەدرێتەوە.