ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی قوتابیان لە لایەن بەشێک کە مامۆستایانەوە بۆتە بەشێک لە پەروەردەی قوتابخانەکانی ئێران.
بە پێی ئەو وێنە و وفیلمگەلەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران، بە شێوەی سیستەماتیک و دیاریکراو بە لێدان و بڕینی مووی سەری قوتابیان بە مەقەست و لە پێش چاوی قوتابییانی ترەوە، بێڕێزی بە قوتابییەکان دەکەن و کەرامەتیان دەشکێنن و ئەمەش دەچێتەوە بواری یەکێک لە خاڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ و مرۆڤەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری شنۆ لە قوتابییەکی دوازدە ساڵەی داوە و سەری ئەو قوتابییەی شکاندووە.