ئیسرائیل لە پێشکەوتنێکی نوێی پزیشکیی خۆیدا پشکنینی خوێن بەبێ گرتنی خوێن و لە ڕێگای چاوەوە ئەنجام دەدا.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گەورەترین ناوەندی پزیشکی و درمانیی ئیسرائیل “شیبا” ئەنجام دراوە پزیشکانی ئەو ناوەندە شێوەیەکی نوێ بۆ پشکنینی چاو بە کار دەهێنن کە دوکتور دەتوانێ خوێنی کەسەکە بەبێ ئەوەی خوێنی لێ بگرێ بپشکنێ و دیاردە نائاسایی و نەخۆشییەکانی نێو خوێنی دیاری بکا.
دوکتور هاریس، لە ناوەندی دەرمانی شیبا لەو بارەوە دەڵێ بە کەڵک وەرگرتن لەو شێوەیە ئیدی پێویستمان بە دەرزی خوێن وەرگرتن لە تاقیگەکان نابێ و تەنیا لە ڕێگەی پشکنینی چاو زانیاری تەواو لە سەر کەسەکە وەردەگرین وتەنانەت ئەو زانیارییە لە ڕێگای دووریشەوە دەکرێ بۆ دوکتور بنێردرێ و ئەوێش پشکنینی خۆی ئەنجام بدات و ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە تێچووی پشکنینی خوێن و هەواڵێکی خۆشە بۆ کۆمەڵگەی پزیشکی.