عەرەبستانی سعوودی و کوەیت، بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر سنوور و چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی گۆڕەپانی گازیی “ئەلدەرە” ڕێژیمی ئێرانیان بانگهێشت کردووە تا لەو بارەوە دانوستان بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستانی سعوودی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کە لە زاری وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رایگەیاند ، ڕیاز و کوەیت لەسەر دیاریکردنی سنوور و چوارچێوەی گۆڕەپانی گازی “ئەلدەڕە” بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامییان بە مەبەستی وتووێژکردن لەو بارەوە بانگهێشت کردووە و ڕێژیمی ئێران تا ئێستا هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە.
لە حاڵێکدا عەرەبستان و کوەیت ئەوە چەند جارە کە تاران بانگهێشت دەکەن بۆ وتووێژکردن بەڵام تاران تا ئێستا هیچ ولامێکی نەداوەتەوە.
هەر لەو بارەیەوە هەواڵدەرییە فەرمییەکانی کوەیتیش ڕایانگەیاند کە، بۆ چەند جارە کە دوو وڵاتی عەرەبستان و کوەیت کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگهێشت دەکەن بۆ وتووێژیکردن لەسەر دیارییکردنی چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی گۆڕەپانی گازیی ئەلدەڕە، بەلام کۆماری ئیسلامیی تا ئێستا ئامادە نەبووە و ولامیشی نەداوەتەوە، هەربۆیە عەرەبستان و کوەیت بە مافی خۆیان دەزانن کە پەرە بە گۆڕەپانی گازیی ئەلدەڕە بدەن.