هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەری کۆمپانیایەکی ئێرانی، لەهەرێمی کوردستان دەستی بە سەر داگیرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، قاچاخچییەکی خەڵکی ئێران، هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەری گواستۆتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای دەسبەسەر کردنی کابرا و دەسبەسەر داگرتنی ماددە هۆشبەرەکە لەو بارەوە وتی:” ئەو کەسەی ئەو ماددە هۆشبەرەی گواستۆتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ناو کارتۆنێک قورئان و کەلوپولی تایبەت بە مانگی ڕەمەزاندا شاردوویەتییەوە،بە شێوەیەک کە لە کاتی پشکنینیدا هەستی پێنەکراوە و ئامێری تایبەتیش نەیدۆزیوەتەوە و لە سەر کارتۆنەکە قورئان و حەدیس نووسرابوو.
ئەو کەسە ئێرانییە لەلایەن ناوەندی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەسبەسەر کراوە.