بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری کرماشان، هەڵیانکووتایە سەر ماڵی سەفەر سولەیمانی(باوکی کەیهان) لە گەڕەکی بێستوونی کرماشان و ماڵەکەیان پشکنیوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی کرماشان لەم پشکنینەدا دەستیان گرتووە بە سەر کامپیوتر و کتێب و دەستنووسەکانی ناوبراودا.
کەیهان سولەیمانی یەکێک لە خۆپێشاندەرانی ساڵی ٩٨ بوو کە لەهەمەر گرانبوونی نرخی بەنزین هاتە سەر شەقام و هەر ئەوکاتە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کرا.
جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ٩٨ بەولاوە، هێزە ئیتلاعاتییەکان چەندین جار هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە.