١٣ هاووڵاتیی کورد لە شاری ورمێ لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە دادگایی کراون.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شاری ورمێ لەلایەن دادگەی نایاسایی ڕێژیمەوە بە ناوەکانی عەزیمە ناسری، حوسێن گەردشی و ئەمیر عەبدوڵایی خەڵکی بۆکان، بەهمەن یووسفزادە، فەرەیدوون مووساپوور و فەرهاد مووساپوور خەڵکی ڕەبەت و سۆران حوسێنزادە، ئیمان عەبدی، سیروان نووری، ئەفشین مامئەحمەدی، شەپۆل خزری، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە دادگای بەناو ئینقلابی ورمێ دادگایی کراون.
هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەحمەد پەیغامی”، “هادی حوسێنزادە” و “محەممەد ئازەرەخش” خەڵکی شارەدێی “نەڵوسـ”ـی سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.