لە سنووری بانە و و نەوسوود دوو کۆڵبەر لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و بریندار دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، لە سنووری هەنگەژاڵ کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد مەولوودی”
خەڵکی بانە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لەلایەن هێزە مرۆڤکوژەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێ دەکرێ و بریندار دەکرێ.
هەروەها لە سنووری نەووسود کۆڵبەرێک بە ناوی “فەریاد ئەداک” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە سەختی برێندار دەکرێ و بۆ چارەسەریی پزیشکی دەگوازرێتەوە شاری پاوە.