ئەفشین سۆهرابزادە بەندكراوی سیاسیی كورد لە زیندانی میناب كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتووەو، بە هۆی پێنەدانی مەرەخەسی بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكەی لە دەرەوەی زیندان مانی لە خواردن گرتبوو؛ ڕۆژی ڕابردوو لەسەر داوای بەرپرسی زیندان كە پێی گوتبوو قەرارە دادستان سەردانی بەندیخانە بكا، كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا.
بڕیاره دادستانی شاری میناب چارەنووسی ئەم بەندكراوە سیاسییە نەخۆشە دیاری بكا، ئهوهش له حاڵێکدا که ناوبراو پێویستیی زۆر بهپهلهی بە چارهسهری پزیشكی له دەرەوەی زیندان هەیە.
یەكێك لە کهسانی نیزیکی سۆهرابزادە بە هێرانای ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ئەفشینیان بۆ بێهداریی زیندان گواستەوە، بەهادۆران پزیشكی زیندانیش پاش پشكنینی ناوبراو لە نامەیەكدا داوای لە بەرپرسی زیندان كرد كە نەخۆشیی ئەفشین تهشهنهی سهندوهو بڕستی لێ بڕیوە، بۆیه به مهبهستی شیمی دەرمانی پێویستیی بە ناردنی بۆ نەخۆشخانەیهکی تایبەت لە دەرەوەی پارێزگای هۆرموزگان هەیە.
كاربەدەستانی بەندیخانەی میناب بە ئەفشینیان گوتوه كە كۆتایی بە مانگرتنەكەی بێنێو قەرارە دادستان سەردانی زیندان بكا. ناوبراو که نزیك بە ١٠ كیلۆی کێش كەم كردوە، بە بەرپرسی بەندیخانەی ڕاگەیاندوە كە ئەگەر مەرەخەسیم پێنادەن لانیكەم بۆ نەخۆشخانەیەكی دەرەوەی بەندیخانەم ڕاگوازن. ئهو گوتویهتی ئەم جارەیان ئەگەر وەڵامی داواكانم نەدرێتەی كۆتایی بە ژیانی خۆم دێنم، چونکی چیدی توانای بهرگهگرتنی ئەم هەمووە ئێشو ئازارەم نەماوە.
شایانی باسه ماوەیەك لەوە پێشیش ڕێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی لە بەیاننامەیەكدا داوای پێڕاگەیشتنی خێرای بە بارودۆخی ئەفشین سۆهرابزادە كرد، بهڵام تا ئێستا ئهو دۆخه وهک خۆی ماوهتهوه